لەسەر نرخی نەوت، سه‌رۆكى ئه‌مریكاو جێنشینی سعودیە پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

02/04/2020 - 18:21 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

ئدیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەسەر داوای ترەمپ، سعودیە رازی بوو کۆبونەوەی نێوان ئوپک و وڵاتانی دەرەوەی ئوپیک ئەنجامبدرێت بۆ ئەوی هاوسەنگی بگەرێندرێتەوە بازار.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گفتوگۆیان کرد.

دوابەدوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە ترەمپ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پێشبینی خۆی لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت راگەیاند.

ترەمپ نوسیویەتی: هەر ئێستا قسەم لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کرد کە ئەویش پێشتر قسەی لەگەڵ سەرۆک پوتین سەرۆکی روسیا کردبو، هیوادرام و پێشبینی دەکەم بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە".

ترەمپ لە نوسینەکەیدا پیشبینی خۆی بۆ کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتودا دەربڕیوە و دەشڵێت: ئەگەر ئەوە روبدات زۆر کارێکی مەزن دەبێت بۆ پیشەسازی نەوت و غاز.