ئه‌ڵمانیا.. له‌ هێرشى چه‌ند چه‌كدارێك هه‌شت كه‌س كوژران 

20/02/2020 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (20-2-2020) پۆلیسى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ، دوو هێرش له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك له‌ نزیك شارى فرانكفۆرت ئه‌نجامدراون و ، له‌ ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س كوژراون .

پۆلیسى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ، ئه‌و كه‌سى تۆمه‌تبار بووه‌ ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌نجامدابێت ، به‌ "كوژراوى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى دۆزرایه‌وه‌ " ، باسى له‌وه‌شكردووه‌ " ته‌رمى كه‌سێكى تریش دۆزراوه‌ته‌وه‌ " .

له‌ تویتێك له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ، پۆلیسى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند :" ئه‌و كه‌سه‌ى گومانى له‌سه‌ر بووه‌ هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامدابێت ، به‌ كوژراوى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ شارى (هاناو ) دۆزرایه‌وه‌ ، هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانى سه‌ر به‌ پۆلیسیش ته‌رمى كه‌سێكى تریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ " .

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " تاكو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ ، كه‌ كه‌سانى تریش هه‌بن ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدابێت ، كه‌ بووه‌ هۆى كوژرانى هه‌شت كه‌س له‌ دوو قاوه‌خانه‌ى شارى (هاناو )ى نزیك فرانكفۆرت " .

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر