راستكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى مردوان به‌ ڤایڕۆسى "كۆڕۆنا ".. چین دانینا به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك 

14/02/2020 - 21:20 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینى ده‌سته‌ڵاتدارانى چین رایانگه‌یاند ، ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى مردوان به‌ هۆى ڤایڕۆسى " كۆڤید-19 " بریتى یه‌ له‌ (1380) نه‌وه‌ك (1483) ، كه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو ، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌ر دووبارى ژماردنه‌وه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێكى مردن بووه‌ .

لێژنه‌ى نیشتمانى ته‌ندروستى چین رایگه‌یاند ،له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو 121 حاڵه‌تى نوێى مردن له‌ ریزى دووچاربووانى ڤایڕۆسى كۆڕۆنا تۆماركراوان .

ئه‌و لێژنه‌ ته‌ندروستییه‌ دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ ، پێشتر (103) حاڵه‌تى مردن له‌ هه‌رێمى هوبى تۆماركرابوون ، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ژمێردرابوونه‌وه‌ ، هۆكارى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ، كه‌ دووباره‌ ژمێردرابوونه‌وه‌ .

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر