دیجیتال میدیای سپیده
دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڕیاریدا لە سەر پووچەڵ کردنەوەی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک کە سپێردرا بوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت .
پارێزەر جەمال حەمەرەشید، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" داوایەکمان لە سەر باتڵ بونی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان کە سپێردرا بو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە بە پێی یاسا کۆ کردنەوەی رسومات و باجی دەوڵەت ئەرکی دەوڵەت خۆیەتی نەک بیدات بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت".
باسی لهوهشكردووه" هەر بە پێی ئەم بڕیارەی دادگای تەمییز لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بە هەمان پێودانگ لەسەر ئەم بڕیارەی دادگای پێداچونەوە، بە هەمان شێوە کۆکردنەوەی پارەی ئاو لە لایەن کۆمپانیاوە نا یاسایی یەو هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن هەتا ئەو کاتەی فەرمانگەی تایبەتمەند دەبێت خۆی هەڵسێت بە کۆکردنەوەی ئەو پارانە لە هاوڵاتیان".
ئهوهیشی روونكردهوه" بە هەمان پێوانە ئەو گرێبەستەشی کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردویەتی بۆ کۆ کردنەوەی پارەی سزای کامێرەی هاتوچۆ بە هەمان شێوە نا یاسایی یە"