دیجیتال میدیای سپێده
بڕیاره ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه، پرسه‌كانی كۆمسیۆن وهه‌لبژاردن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
بریاره ئه‌مرۆ كاتژمێر 2ـی پاشنیوه‌ڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه، ومه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش گفتووگۆ كردنه له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌كاروباری په‌رله‌مانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌روه‌ها تاوتوێكردنى كۆمیسیۆن وهه‌ڵبژاردن وپرسه‌كانی دیكه كه‌په‌یوه‌ندی به‌كاروباری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌یه گفتووگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.