دیجیتاڵ میدیای سپێده
چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کرده سەر هێزەکانی سوپای عێراق لەگوندی بستاملێ له قەزای خورماتووی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز برینداربوون.
سەرچاوه‌یەکی ئەمنیی لە کەرکووک رایگه‌یاندووه، ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌تە سەر هێزەکانی فەوجی چواری لیوای ٥٢ی سوپای عێراق كه لە گوندی بستاملێ له قەزای خورماتووی سەربەپارێزگای سەڵاحەدین جێگیركراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد شه‌ڕ و پێكدادان له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی داعشدا هاتووه‌ته ئاراوه و تا ئێستاش رووبەرووبونەوە لەنێوان چەکداره‌كان و سوپای عێراق درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرایكرد لەئەنجامی رووبەرووبوونەوەکاندا، ژماره‌یه‌ك له تیرۆرستانی داعش كوژراون و چەند سەربازێکی سوپای عێراقیش برینداربوون.
هاوكات سەرچاوەیەکی نێو حەشدی شەعبی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌مه‌به‌ستی هاوکارییكردنی سوپای عێراق، فەوجی شێرەکانی ئامرلی سەربه هێزەکانی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بەرەو گوندی بستاملێ بەڕێکەوتوون.