بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مایكڕۆب و ڤایرۆس و سه‌رمابردن.. سێ خواردن كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌كه‌ن 

23/02/2020 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

 

له‌وكاته‌ى خه‌ڵكى ترسیان له‌ دووچاربوون به‌ نه‌خۆشى و په‌تا هه‌یه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌هێزبوونى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش باشترین رێگه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشى و په‌تا ، خواردنى باش و ته‌ندروست و میوه‌ و سه‌وزه‌یش به‌ رێگه‌یه‌كى گرنگ بۆ به‌هێزبوونى ئه‌و كۆئه‌ندامه‌ داده‌ندرێت .

له‌م وه‌رزه‌ى زستانیش كاتى خواردن و ئاماده‌كردنى هه‌ندێك خۆراكه‌ ، كه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ هه‌ڵامه‌ت و مایكڕۆب و ڤایرۆسه‌كان به‌ گشتى ، كه‌ رووبه‌ڕووى جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌بنه‌وه‌ و دووچارى نه‌خۆشیمان ده‌كه‌ن .

له‌و خۆراكانه‌ى پێویسته‌ له‌ وه‌رزى زستان له‌ بیریان نه‌كه‌ین و بیانخۆین ئه‌مانه‌ن :

چه‌وه‌نده‌ر 

یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ گرنگ و به‌سوده‌كان ، كه‌ پڕه‌ له‌ خۆراكه‌مادده‌ و ده‌كرێت له‌سه‌ر شێوه‌ى سه‌ڵاته‌ بخورێت ، یان بۆ خواردنى تر زیادبكرێت وه‌كو مه‌ره‌گه‌ و نیسك و گۆشتى برژاو . چه‌وه‌نده‌رى سور زۆر باشه‌ بۆ پاراستنى فشارى خوێن و سوڕى خوێنیش چالاك ده‌كات و رێگریش له‌ قه‌بزى ده‌كات .

ئه‌م خواردنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ى دژه‌ ئۆكسان و له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپاش وه‌كو خواردنێكى ته‌واو به‌كاردێت ، بۆ چاكبوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ نه‌خۆشى و یارمه‌ت شه‌كه‌تى مرۆڤ ده‌دات و كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .

جێزه‌ر 

یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكالییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ ریشاڵ و كانزا و ڤیتامینه‌كان و بێتاكاڕۆتین ، بۆیه‌ خاوه‌نى به‌هایه‌كى گه‌وره‌ی خۆراكییه‌ و ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین خواردنیش به‌كاردێت ، زۆریش به‌ سوده‌ بۆ به‌هێزكردنى كۆئه‌ندانى به‌رگرى له‌ش و سنوردانان بۆ نه‌خۆشییه‌كانى وه‌رزى زستان .

سپێناخ 

سپێناخ یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌كانى زستانه‌ ، كه‌ خه‌ڵكى به‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیانه‌وه‌ زۆر ئاره‌زووى خواردنى ده‌كه‌ن ، ئه‌م خواردنه‌ش زیاتر له‌ (10) پێكهاته‌ى جیاوازى له‌خۆگرتووه‌ ، له‌ فلایڤۆنیده‌كانى دژه‌ ئۆكسان ، كه‌ دژى هه‌وكردنه‌كانن ، رۆڵى هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش ، هه‌وره‌ك به‌ ڤیتامین و كانزاكانى تریش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ .

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر