پزیشكێكى خانه‌نشین له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى منداڵى ده‌بێت !

31/10/2019 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

"تیان " ناوى ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ خانه‌نشینه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نى گه‌یشتووه‌ته‌ (67) ساڵ ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى "زاوجانگ "ى هه‌رێمى "شاندۆنگ "ى وڵاتى چین منداڵێكى بوو ، ئه‌مه‌ش به‌ په‌ڕجوێكى پزیشكى له‌و ته‌مه‌ن داده‌ندرێت .
به‌ پێى رایگه‌یاندنى ته‌له‌فزیۆنى چینى ، خاتوو (تیان )ى پزیشكى خانه‌نشین ، به‌ گه‌وره‌ترین دایك له‌ وڵاته‌كه‌ داده‌ندرێت بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى وه‌چه‌ بخاته‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ى په‌نا بباته‌ به‌ر منداڵى بلورى .
وته‌بێژ به‌ ناوى نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایگه‌یاند :" خاتوو (تیان ) به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى دووگیان بووبوو ، به‌هۆى شاره‌زایى خۆیشى له‌ بوارى نوژدارى توانى بووى ئه‌و چاره‌سه‌ریانى نوژدارى كلاسیكى چینى وه‌ربگرێت ، كه‌ رۆڵیان هه‌یه‌ بۆ زیادبوونى وه‌چخستنه‌وه‌ى ئافره‌تان " .
كۆرپه‌له‌كه‌ له‌ رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى (قه‌یسه‌رى ) له‌دایكبووه‌ و كێش و قوڕساییه‌كه‌ى له‌دایكبوونى (2.56) كیلۆگرام بوو ، "لیۆ وینچنگ " ى پزیشكى به‌رپرسى له‌دایكبوونى كۆرپه‌له‌كه‌ رایگه‌یاند :" ئێمه‌ زۆر به‌ به‌خت بووین ، چونكه‌ دایكه‌كه‌ ته‌مه‌نى زۆر گه‌وره‌بوو ، له‌ هه‌مان كاتدا دووچارى چه‌ند كاریگه‌رى لاوه‌كیش هاتبوو " .
ووتیشى :" له‌ كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى قه‌یسه‌رى ، بینیمان كه‌ هێلكه‌دانه‌كانى خاتوو (تیان ) له‌گه‌ڵ به‌ ته‌مه‌نداچوونیش ، نه‌چووبوونه‌وه‌ یه‌ك ، به‌ڵكو هاوشێوه‌ى هێلكه‌دانى ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن (40) ساڵه‌ بوون ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆمان شیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆچى دووگیانى له‌و ته‌مه‌نه‌ى خاتوو (تیان ) روویداوه‌ " .
له‌پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش ، خاتوو (تیان ) و كۆرپه‌له‌كه‌ راسته‌وخۆ بۆ به‌شى (چاودێرى چڕ ) گواسترانه‌وه‌ و ، نیشانه‌ زینده‌كییه‌كانى دایك و كۆرپه‌كه‌ش دواى سێ رۆژ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر سروشتى خۆیان .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر