به‌م هۆیه‌ پیاوان مه‌ترسى رووتانه‌وه‌سه‌ریان زیاد ده‌بێت !

27/10/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ ، كاركردن بۆ چه‌ند كاتژمێرێكى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك و دوور و درێژ ، ده‌رفه‌تى دووچاربوونى پیاوان به‌ سه‌ر رووتانه‌وه‌ دوو هێنده‌ ده‌كات .
توێژنه‌ران ئاشكرایانكردووه‌ ،ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له‌ (52) كاتژمێر كاریان كردووه‌ ، قژیان به‌ خێرایى له‌ده‌ستداوه‌ ، ئه‌و له‌ده‌ستدانه‌ش دوو هێنده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ بۆ ماوه‌ى كه‌متر له‌ (40) كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ نوسینگه‌ى خۆیان كاریان كردووه‌ .
"شه‌كه‌تى و ماندووبوون له‌ ئه‌نجامى زۆر كاركردن و پشوونه‌دانى پێویست ، به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى داده‌ندرێت تاكو رووتانه‌وه‌ى سه‌ر له‌ لاى پیاوان دوو هێنده‌ بكات ، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن هه‌مان توێژینه‌وه‌ دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ .
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ (13) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ ، یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ى تایبه‌تیشه‌ ، كه‌ له‌ كاریگه‌رى ماوه‌ى درێژى كاركردن و قژهه‌ڵوه‌رینى پیاوان ووردبووه‌ته‌وه‌ .
ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش كه‌ له‌ ئاستى هۆڕمۆنه‌كانى جه‌سته‌ له‌ كاتى ماندووبوون و شه‌كه‌تى له‌ كاركردن رووده‌ده‌ن ، ده‌بنه‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ چه‌ندین ئه‌ندامى جه‌سته‌ ،كاتێكیش هۆڕمۆنى زیاده‌ ده‌رده‌رێت ، ئه‌وكات رێگرى له‌ گه‌شه‌كردنى ره‌گى مووه‌كان له‌ توێكڵى سه‌ر ده‌كات .
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه‌ ، ماندووبوون و شه‌كه‌تى ده‌بنه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش هێرش بكاته‌ سه‌ر ره‌گى تاڵه‌ مووه‌كان ، تاكو ئێستاش هۆكاره‌ى ئه‌م هێرشه‌ى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش نازاندرێت .
بڕواش وایه‌ كه‌ شه‌كه‌تى و ماندووبوون له‌ كاره‌كان ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى تاڵه‌ مووه‌كان به‌ر له‌ كاتى خۆیان هه‌ڵبوه‌رێن و كۆتایى به‌ گه‌شه‌كردنیان بێت ، چونكه‌ له‌و قۆناغه‌دا مووى نوێ گه‌شه‌ناكات ، بۆیه‌ كاتێك هه‌ڵده‌وه‌رێت بۆشاییه‌ك له‌ شوێنى خۆى جێدێڵێت و پیاوان دووچارى رووتانه‌وه‌ى سه‌ر ده‌كات .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر