توێژینه‌وه‌یه‌ك : به‌هۆى خه‌ڵه‌فان یاریزانانى تۆپى پێ زیاتر رووبه‌ڕووى مردن ده‌بنه‌وه‌ !

22/10/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

به‌ پێێ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانى پێشوو له‌ وڵاتى سكۆتله‌ندا ئه‌نجامدراوه‌ ئاشكرایكردووه‌ ، ئه‌گه‌رى مردنى یاریزانانى تۆپى پێ به‌ هۆكاره‌ باوه‌كانى وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و شێرپه‌نجه‌ كه‌متره‌ به‌ به‌راورد به‌ خه‌ڵكانى تر به‌ گشتى ، به‌ڵام ئه‌گه‌رى مردنیان له‌ قۆناغى پیرى و دووچاربوون به‌ خه‌ڵه‌فان به‌رزتره‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ترى ئاسایى .
ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ترسى زیاتر ده‌خاته‌روو له‌سه‌ر مه‌ترسى پێكان و زه‌بڕه‌كانى سه‌ر ، كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌نجامدانى وه‌رزش رووده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌لایه‌نى كه‌م سه‌باره‌ت به‌ پیاوان راسته‌ .
توێژه‌ران له‌ زانكۆى (گلاسكۆ ) ئه‌نجامه‌كانى توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ خولى نوژدارى له‌ (نیوانگلاند ) بڵاوكرده‌وه‌ و ، هۆكارى مردنى (7676) پیاویان له‌ وڵاتى سكۆتله‌ندا به‌راورد كرد كه‌ یاریزانى یارى تۆپى پێى بوون ، له‌گه‌ڵ هۆكارى مردنى (23) هه‌زار پیاوى تر له‌ وڵاتانى جیهان كه‌ له‌ نێوان ساڵانى (1900) و (1976) له‌دایك بووبوون .
به‌ درێژایى توێژینه‌وه‌كه‌ ، كه‌ ماوه‌ى (18) ساڵى خایاندووه‌ ، له‌و كاته‌دا (1180) یاریزان مردن و (3807) كه‌سیش له‌وانه‌ى تر كه‌ یاریزان نه‌بوو هه‌ر له‌ ماوه‌ى ئه‌و (18) ساڵ كۆچى دواییان كرد .
رێژه‌ى مردنى یاریزانان به‌هۆكاره‌ جیاوازه‌كان له‌ هه‌موو هۆكارێك كه‌متر بوو تاكو ته‌مه‌نى (70) ساڵى ، به‌ڵام تێبینیانكرد كه‌ رێژه‌ى به‌رزیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانى وه‌كو زه‌هایمه‌ر و كۆنیشانه‌ى پاركینسۆن مردوون ، رێژه‌كه‌ش (3.5) جار زیاتره‌ .
به‌ مانایه‌كى روونتر ، هۆكارى مردنى یاریزانان به‌هۆى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر و كۆنیشانه‌ى پاركینسۆن (1.7) بوو ، له‌ كاتێكدا هۆكارى مردن له‌ نێوان خه‌ڵكانى تر كه‌ یاریزان نه‌بوو رێژه‌كه‌ (0.5) بوو .
هه‌روه‌ك یاریزانانى پێشوو زیاتر پێویستیان به‌ وه‌رگرتنى ئه‌و ده‌رمانانه‌ هه‌بوو كه‌ بۆ خه‌ڵه‌فان و قۆناغى پیرى وه‌رده‌گیرێن به‌ به‌راورد به‌ كه‌سانى تر .
به‌ڵام "د.رۆبێرت ستیرن " مامۆستا له‌ زانكۆى بۆستن هه‌ستاوه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ پێكانانه‌كانى ده‌ماغ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ وه‌رزش و ، لێدوانى له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌بوو ، له‌مباره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى :" ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ نابێت ترس و تۆقین له‌لاى یاریزانان دروست بكه‌ن " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانه‌ ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر یاریزانانى ئاره‌زوومه‌ند جێبه‌جێ نه‌بێت ، یان له‌ خولى تۆپی پێى زانكۆ یاخود بۆ خۆشى و كات به‌سه‌ر بردن شتێكى جیاواز بێت ، هه‌روه‌ك ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تانیش جێبه‌جێ نابێت " .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر