كچان له‌ ئه‌وڕوپا ته‌مه‌نیشیان گه‌وره‌ بێ ترسی له‌ ده‌ستدانى هێلكه‌ى منداڵندانیان نه‌ما

10/07/2017 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌مه‌ڕه‌نگ

سپێده‌-هه‌ردی


لیكۆله‌ره‌وان دواى لێكَلینه‌وه‌یه‌كى چڕ ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وكچانه‌ى كه‌ ده‌رچووى زانكۆن و ناتوانن هاوبه‌شی ژیانیان بدۆزنه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ جوانكارى و ده‌ستكارى هیڵكه‌دانیان.

ئه‌و ئافره‌تانه‌ مه‌به‌ستیانه‌ هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نیان درێژ بێ، بچنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ هیڵكه‌دانیان به‌ ته‌ندروستى بمێنێته‌وه‌ و تواناى هه‌بێ وه‌ك سروشتى خۆیبێ.

به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ى پێشكه‌شیان كردووه‌، هۆكاره‌كه‌ى كه‌مى پیاوه‌ بۆیه‌ ئافره‌تان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌و جۆره‌ كاره‌. له‌ كۆى 150 ئافره‌ت كه‌ نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى هێلكه‌دانى كراوه‌ 90% ئه‌و ئافره‌تانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ نه‌یانتوانیه‌وه‌ هاوبه‌شی ژیانى خۆیان په‌یدا بكه‌ن. 

شایانى باسه‌ ئه‌و جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئازارێكى زۆری هه‌یه‌ و له‌ رووى مادده‌وه‌ پاره‌یه‌كى زۆری تێ ده‌چێ.