هاوڵاتیانى ئاكرێ داواى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى پاسپۆرت ده‌كه‌ن

20/02/2020 - 16:59 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

شه‌ش مانگ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر بریارى گواستنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرت له‌قه‌زاى ئاكرێ وبه‌ڵام دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌نها له‌قه‌زاى ئاكرێ ئه‌و نوسینگه‌یه‌ نه‌كراوه‌یه‌ وهاوڵاتیانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ دڵگرانى خۆیان ده‌رده‌بڕن.

هاوڵاتیان و چالاكوانان له‌ئاكرێ ده‌ڵێن: ئه‌وان ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا نوسینگه‌ى پاسپۆرت بكرێته‌وه‌ وپاسپۆرتى خۆیان نوێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وان ده‌ڵێن بۆ ده‌رهێنانى پاسپۆرت ده‌بێت چه‌ند جارێك سه‌ردانى دهۆك بكه‌ن تا پاسپۆرته‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه‌ یان ده‌ربهێنن.

ڕەنگاڵە