نه‌خۆشخانه‌.. لە چین بە 10رۆژو لە هەرێمى كوردستان به‌ 10 ساڵیش ته‌واو نه‌كراوه‌!

28/01/2020 - 14:39 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌كه‌لار نه‌خۆشخانه‌ی 100قه‌ره‌وێڵه‌ی منداڵان كه‌له‌ساڵی 2013ه‌وه‌ بڕیاری دروستكردنی دراوه‌ تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌و بیناكه‌ له‌دوای 8 ساڵ بوه‌ به‌كه‌لاوه‌، به‌شێك له‌هاوڵاتیانی گه‌رمیان له‌و باره‌وه‌ بۆ سپێده‌ ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌وڵاتی چین نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ڕه‌وێڵه‌ی به‌ 10 ڕۆژ ته‌واو بكرێت ئه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی به‌ 10 ساڵیش ته‌واو ناكرێت.

نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌ی كه‌لار له‌ساڵی 2013 دا ده‌سكرا به‌دروستكردنی ئه‌گه‌ر چی بڕیار بوو، له‌ماوه‌ی 825 ڕۆژدا ته‌واو بكرێت به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌نزیكه‌ی 3 هه‌زار ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت ته‌نها كه‌لاوه‌یه‌كی وێرانبوو ده‌بینێرت.

ڕەنگاڵە