به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ى هۆشبه‌ر ڕووى له‌هه‌ڵكشانه‌و هۆشدارى ده‌درێت

26/01/2020 - 17:49 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاماره‌كانى به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوى له‌هه‌ڵكشانه‌، ته‌نیا له‌ساڵى ڕابردوو له‌سلێمانى 291 كه‌س به‌ماده‌ى یاساى 14ى هۆشبه‌ر سزادراون، به‌رێوبه‌رى نه‌هێشتنى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشى سلێمانى ده‌لێت بۆ ڕۆژێك نه‌مدیوه‌ ئاماره‌مان كه‌م بكه‌ن و ئیستا ئاڵوده‌بوون له‌حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌ به‌دیارده‌.

پسپۆڕانى بواره‌كه‌ ده‌ڵێن: ده‌بێت وه‌ك نه‌خۆش ته‌ماشاى ئاڵوده‌بووان بكرێت و سه‌نته‌رى تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ڕاهێنانه‌وه‌یان، به‌ڵام تائیستا ده‌برێنه‌ زیندان و هیچ سه‌نته‌رێك بۆ راَهینانه‌وه‌ نیه‌.

ڕەنگاڵە