رووسیا.. لە مانگی نیساندا ئابووری بەڕێژەی سەدا 12 پووکاوەتەوە

29/05/2020 - 14:49 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتال میدیای سپێده‌

 ئابووری رووسیا لە مانگی کانوونی دووەم تا مانگی نیسان، سەدا 1،9 پووکاوەتەوە، بەڵام تەنها لە مانگی نیساندا، ئەم رێژەیە گەیشتووەتە سەدا 12.

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی رووسیا، راپۆرتێکی لەژێر ناوی "شێوەی چالاکییە بازرگانییەکان" بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ئابووری رووسیا بەڕێژەی 1،9 پووکاوەتەوە، بەڵام ئەم رێژەیە تەنها لە مانگی نیساندا بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی بۆ بەرگرتنن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیراونەتەبەر، گەیشتووەتە سەدا 12.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە قەبارەی ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانەی بەپارە دابیندەکرێن سەدا 37،9 کەمبوونەتەوە.

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی پێشبینی دەکات هەتا کۆتایی ئەمساڵ پووکانەوەی ئابووری بگاتە رێژەی سەدا پێنج و لە ساڵی ئایندەشدا رێژەی گەشەکردنی ئابووریی بگاتە سەدا 2،8.