په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو: به‌دڵنیاییه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌یه‌

02/04/2020 - 15:39 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەبێت حکومەتی هەرێم ناچار بکەین دەست نەبات بۆ ئەو پارەیەی بەناوی موچەی موچەخۆرانەوە لەبەغدادەوە دێت.

د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، له‌ چوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ " دیبلۆماتیک مەگەزین " رایگه‌یاندووه‌: هۆکارى دواكه‌وتنى موچه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەدڵنیایەوە حکومەتی ناوەندی زۆر زۆر ئاسان کاری لەرادەبەدەرو ئەتوانم بڵێم لەسەرو پێشبینیەکانی ئێمەوەی کردووە، با هەر ئەوەندە بڵێم ،ئاسانکاری کردووە بۆهەرێم، وە زۆرێک لەو ئیلتیزاماتەی لەسەر هەرێمە دوای خستوە، تێگەیشتووە لەو زروفەی کەئەمان دەڵێن قەرزی کۆمپانیامان لەسەرەو پێویستە بۆ ماوەیەک چاوپۆشیمان لێببکەن تابیدەینەوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: حکومەتی هەریم نەزاهەتی نییە لەهیچ پرسێکدا لەهیج داهاتێکدا لە هیچ مەلەفێکدا، ئەگەر بە ٣٠ دۆلار نەوت بفرۆشێت لەوانەیە ١٠ دۆلاری بچێتە وەزارەتی دارایی دەی ئەدەن لەوانەیە بەکۆمپانیاکانی بیانییەکان و دەی ئەدەن بە کۆمپانیاکانی خۆیان کە بوونەتە شەریکی کۆمپانیا بیانیەکان و دەیان دەروازەیان دۆزیوەتەوەبۆئەوەی خۆشیان ببنە شەریک لەداهاتی نەوت، لە ئەنجامدا ئەوەی کەدەمێنێتەوە بەشی موچەو بودجەی خەڵک ناکات، ئەمەش چارەسەری بەوە نابێت کە قومار بەمعاشی خەڵکەوە بکەیت لەسەر ئەساسی ئەوە تۆ بازرگانییەک هەیە دەتەویت وازی لێی نەهێنی، لەبەرئەوەی ئەم بازرگانییە بەدەیان و سەدان ملیۆن دۆلار داهات بۆحیزەکەت دێنێ، ئەمە حەقیقەتەکەیە من لەڕاگەیاندن ئەمەم وتوەو ئیستاش لای جەنابتان دەیڵێم کاتیخۆی وتمان نەوت بدەنە بەغداد موچە بخەنە سەربەغداد بۆئەوەی بەغداد وەک دەوڵەت تەحەمولی ئەم موچەیە بکات.

د.موسه‌ننا ئه‌مین روونیكردۆته‌وه‌: کۆی دەستکاری موچە ئێمە ڕەتی ئەکەینەوە، وە باوەڕمان بەبیانووەکانیشی نیە، بەلام ئەتوانئ یان ناتوانی ئەمە گفتوگۆیەکی دەستورییە لەبەرئەوەی بەناوی سیانی بەلیستی ناو نەدراوە بەبەغداد، وە ئەم کێشەی موچەیە چارەسەرنەکراوە، بەخەمڵاندن شەش سەدو هەشتا هەزارو ئەوەندە خەمڵێنراوە کەمووچە خۆری حەقیقی هەیە لەهەرێمی کوردستان، حکومەتی ئیتیحادی ئەوبڕە پارەیە دەنێری و وەئەمان دەڵێن کە ملیۆنێک و ئەوەندە موچەخۆریان هەیە، ئەمە تاکو ئەم کێشەیە حەسم نەبێت ئەم ڕاستیانە لەم نێوەندەدا کەشف نەبن، ئێمە ناتوانین ئەم بابەتە بڵێن ئەبێت یان نابێت، بەڵام ئەوە هەیە کە ئەم پارەیە هاتووە بۆموچە هاتوە وە ئەبێت بدرێت بەموچە، وەنابێت بەپێی یاسای موازەنە هەرێم حەقی نیە فلسێکی ئەوپارەیە بدات بەشتێکیتر.


په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه‌: ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و لەپەڕلەمانی عێراق بکەوێتەوە کار ئەم پرسە بەجدی ئەوروژێنین وەئەبێت حکومەتی هەرێم ناچار بکەین دەست نەبات بۆ ئەو پارەیەی بەناوی موچەی موچەخۆرانەوە لەبەغدادەوە دێت، ئەبێت نوقسانیەکەی تەواو بکات ئەگەر قەرارە نوقسان بێ، وەبەشی موچەی موچەخۆران نەکات ئەبێت حکومەتی هەریم خۆی تەواوی بکات، حکومەتی هەرێم ئەگەر شەفاف و پاک بوایە ئەو یاساییە بۆ سندوقی داهاتەنەوتیەکان لە٢٠١٥ دانراوە جێبەجێ بکردای، وە گرێبەستەکانی قانونی و شەفاف بوایە، پارەی حکومەت لە گیرفانی کۆمپانیای حیزب نەبوایە، ئێمە هەموومان لەوە تێئەگەیشتین کە ئێستا سیعری نەوت شکاوە زۆر زۆریش شکاوە، بێگومان داهاتی حکومەتی ناوەندی و هەرێمیش زۆر زۆر کەمی کردوە، بەلام ئێمە ناتوانین پشت بەو داتایە ببەستین کە کەمی کردوە چەنی ماوە، بۆکەمی کردوە.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: ڕێگای چاکسازی بریتییە لە لابردنی موچەخۆری گەندەڵی و بندیوار باهەموو ئەو چاکسازیانەی پێویستە بیکەن داهاتەکانیش وەک خۆی ئاشکرا بکەن، ئەوکاتە ئێمەش تێئەگەین لەهەڵوێستی حکومەت و هاوکاریش دەبین. خۆ ئێمە نامانهەوێت شەڕو گێچەڵ بکەین بەحکومەت، بەحەق و ناحەق، بەلام هەتاوەکو ئەو بەردەوامبێت لەسەر ئەم سیاسەتی ناڕوونی ناشەفافیەو گەندەڵی و موچەی بندیدیوار و کۆمپانیاکان خەڵک قوت ئەدەن و بەناحەق ئەیبەن، لەسەر ئەمە بەردەوام بێت و لەو لاشەوە پارەکەی بەغداد کە هات تەخشان و پەخشانی بکات، بڵی من توانام نیە موچە کەم دەکەمەوە، ئەمە زوڵمەو تاوانە، وە ئەمە بەڕاستی کارێکی زۆر هەڵەیە وەئیمە دژی ئەوەستین بەهەموو شێوەیەک.