بەسە ئیتر سیاسەتەکانتان بێزارکەرن

26/05/2021 - 22:32 نشر في وتار

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

د. په‌خشان ره‌شيد سيان- مامۆستای زانكۆ بۆ پارتی و یه‌كێتی:

- بەسە ئیتر سیاسەتەکانتان بێزارکەرن
لە یاسادا بنەمایەک ھەیە دەلێت« الأعتراف سید الأدلة»، ئەو مشتومڕەی دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان رووی دا تەنھا لە دوو خاڵ خۆی دەبینێتەوە و ھیچیتر:
یەکەم/ فراکسیۆنەکانی دەسەڵات بە زەرد و سەوزەوە، سەلماندیان کە چۆن سامانی ئەو ووڵاتە بەتاڵان دەبەن، ھەر چەندە منداڵە کوردێکی بەسەتەزمانیش ئەو راستیە دەزانێت، بەڵام خۆش بوو کە بەخۆیان کەسایەتی مەعنەوی دەسەڵاتی حیزبی خۆیانیان پێناس کرد و سەلماندیان کە چ ماڵێکن !!
دووەم/ ئیتر لە سایەی سەری سیاسەتە چەوتەکانیان ھەموو تاکێکی کورد فێری چاوبەستانی سیاسی و فێلی سیاسیان بوونە، ئەو مشتومڕەی دوێنێ تەنھا بۆ ئەوە بوو کاتی زیاتر و بەشە پارەی زیاتر بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، بەشێوەیەک کە بیری ھاوڵاتیان لا ببەن لەسەر دابەش کردنی موچە و لێبڕینە نا یاساییەکەی کە بە زۆر سەپێنراوە بەسەر ھاولاتیان بە تایبەتی چینی فەرمانبەران .
بۆیە ئێمە دەڵێین بەسە ئیتر سیاسەتەکانتان بێزارکەرن، ئەگەر ئێوە لافی زۆرینەی کورسی پەرلەمان لێدەدەن ئەوا تەزویر و دەست بەسەرداگرتنی سامانە نەتەوەییەکان خۆش بێت، ئەگەر نا ئێوە دەبێ بۆنی کوێتان خۆش بێت کە ھەردەم میگەلە مەرەکان بەدواتانەوەن .