هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سەرکۆماری ئێران ڕەئیسی: ئۆپەراسیۆنی سەر ئیسرائیل سنووردار بوو

سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێرشەی وڵاتەکەی کردییە سەر ئیسرائیل سنووردار بووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، ڕەئیسی لە میانی گوتارێکیدا کە لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگەکانی ''ڕۆژی سوپا'' لە تاران پێشکەشی کردووە، باسی لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیل کردووە.

ڕائیسی ڕایگەیاند: ''ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاست شکۆی ئیسرائیلی شکاند. ئۆپەراسیۆنەکە سنووردار بوو. ئەگەر هێرشی بەهێزتر ئەنجام بدرایە، ئەوا ئاسەواری ئیسرائیل نەدەما''.

سەرکۆمار ڕەئیسی باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل لە ڕووی هەواڵگریی و ئاسایشی و سەربازییەوە دووچاری شکستی ستراتیجی بووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار