لە ئاکامی هێرشی سوپای ئیسرائیلی داگیركەردا بۆ سەر ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی و کوڕەکەی شەهید كران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، سوپای ئیسرائیلی داگیركەر خانووی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی سالیم ئەبو تویور-ی لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە کردووەتە ئامانج.
لەو هێرشەی سوپای ئیسرائیلدا کە کاتەکانی شەو ئەنجامیدا، ئەبو تویور و ئەحمەدی کوڕی شەهیدبوون.
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە فەڵەستینییانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لە هێرشەکانی ئیسرائیلی داگیركەردا لە غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٢ ڕۆژنامەنووس.