وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا به ئالۆز ناوى ده‌بات وله‌باره‌ى پرسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: دیاریكردنى خه‌رجى ده‌رهێنان وگواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به 6 دۆلار واقیعی نیه.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه: پێویسته بۆ كێشه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت چاره‌سه‌رێكى دیكه بدۆزرێته‌وه، و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رێككه‌وتنێكى كاتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دا بكات تا ئه‌و كاته‌ى گۆڕانكارى له‌یاساى بودجه دا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دانانى سهرۆكێكى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كه‌ئێستا ئه‌ویش كێشه‌ى تێكه‌وتووه.
فوئاد حوسێن ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ئێمه تێیگه‌یشتووین، خه‌رجی ده‌رهێنان وباركردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 25 دۆلار، كۆمپانیاكان ئه‌وه قبوڵناكهت تۆ بێیت به‌رمیلێك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نزیكی 25 دۆلاری پێبده‌یت، تۆ 6 دۆلاری پێبده‌یت.
لایخۆیه‌وه كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان ئه‌پیكور رایگه‌یاندبوو: راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 11 ملیار دۆلار زیانی له‌عێراق داوه. وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش له‌وه‌ڵامدا هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی خسته ئه‌ستۆی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.