هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی هەڵسوکەوت و توندوتیژیەکانی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات بەرامبەر خۆپشاندەران و رۆژنامەنوسان.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت،" دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 25ـ ی ئازار ژمارەیەک مامۆستا لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ مەبەستی داوا کردنی موچەو بەرامبەر خراپی ژیانیان، بەداخەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و ئاسایشی سلێمانی ڕووبەڕووی توندوتیژی بونەوە و ژمارەیەک لەو مامۆستایانەش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر کران.

ده‌سته‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن،" كه‌ لەهەمان کاتیش لەناو خۆپیشاندەران ژمارەیەک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ڕووبەڕووی توندوتیژی بونەوەو دەست بەسەر کەل و پەلە ڕۆژنامەوانیەکانیان داگیرا."

ئاماژه‌ به‌شدراوه‌، "ئێمە وێڕای ئەوەی پاڵپشتی لەهەر خۆپیشاندان و گردبونەوەیەکی مەدەنی ویاسایی دوور لەتوندوتیژی دەکەینەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان."

وتیشی، "لەهەمان کاتدا ئیدانەی هەموو جۆرە توندوتیژیەک دەکەین کە بەرامبەریان کراوەو ئەو جۆرە هەڵسوکەوت و توندوتیژیانە دوورن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ڕێکارە یاساییەکان و ئازادی ڕادەربڕین."

ده‌شلێت،"لێرەوە داوا دەکەین هەرچی زووە سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ناو کەس وکاری خۆیان."

ده‌سته‌كه‌ راشی ده‌گه‌یه‌نێت،" ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دوپاتی دەکەینەوە کە تا ئێستاش حاڵەتەکانی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنوسان لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان بەردەوامە بەتایبەت لەکاتی خۆپیشاندانەکان، چەندان جاری تریش داوامان کردووە ناکرێ بەو شێوەیە مامەڵەو هەڵسوکەوت بکەن کە جگە لە نیگەرانی ناوخۆیی کە پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسیە لەهەمان کاتدا لە ئاستی نێو دەوڵەتی و ڕێکخراوە چاودێرەکانی مافی مرۆڤیش بۆتە جێی سەرنج و ڕەخنەو کاریگەری دەبێت لەسەر ناوبانگی ئەو ئازادی و دیموکراسیەی کە لەهەرێمی کوردستان شانازی پێوە دەکەین."

جه‌خت له‌وه‌شكرایه‌وه‌،" لەڕێگەی نوسینگەی سلێمانی دەستەکەمانەوە بەووردی چاودێری ڕەوشەکە دەکەین و لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان لەسەر خەت دەبین بۆ سۆراخی دەستگیر کراوەکان."

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار