دارا سێكانیانى ئه‌ندامێكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كه كاركردنی به‌یاسای ژماره 27ی ساڵی 2006ی تایبه‌ت به یاسایی خانه‌نشینی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ده‌بێت كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌هه‌رێمی كوردستان له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 550 هه‌زار دینار زیاد بكرێت.
دارا سێكانیانی ئه‌ندامی كوتله‌ى یه‌كگرتوو وهاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕاگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ده‌ستوور بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن وهیچ لایه‌نیك مافی تانه‌لێدانی نییه و ده‌بێت هه‌مووانیش پێوه‌ی پابه‌ند ببن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كه یاسایی خانه‌نشینی هه‌مواركراوی ژماره (27) ساڵی 2006 كه له هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپاردووه كه ده‌بێت كار به‌یاسای ژماره 9 ساڵی 2014ی خانه‌نیشنی یه‌كگرتووی عێراق بكرێت.
سێانیانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی بریتیه له 200 هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسای خانه‌نشینی عێراق كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی بریتییه له 550 هه‌زار دینار، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن به‌مه‌به‌ستی جێبهكردن و هاوتاكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم وه‌ك سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی عێراق.