ئۆتۆمبێلی نەخۆشخانەی بەخشین لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد ئەمبوڵانسێك توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین رایدەگەیەنێت، "بەداخەوە لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا ئەمبوڵانسەکەمان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوە، لە ئاکامی ڕوداوەکە سێ کەس بونە قوربانی ( گیانیان لەدەستداوە)".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە و "داواکارین لە خوای گەورە لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەستداوە و شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەکان".