حكومه‌تی نه‌مسا قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر له‌چك كردنی خوێندكارانی باخچه‌ی ساوایان هه‌ڵگرت

ڕابه‌ر شه‌كرالی 20/05/2022 - 22:22 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نه‌مسا به‌ بڕیارێك قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر سه‌رپۆشكردن كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵ بوو به‌سه‌ر خوێندكارانی باخچه‌ی ساوایان جێبه‌جێ ده‌كرا، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ی میدیایی حكوومی نه‌مسا، له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ تێیدا پشتی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ستووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رێمه‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ رێككه‌وتوون كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا له‌ سه‌رجه‌م باخچه‌ ساواییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ لایه‌نه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی كۆتاییهێنان به‌ قه‌ده‌غه‌ی له‌چككردنی خوێندكارانی باخچه‌ی ساوایان كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ببووه‌ هۆی مشتومڕی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵی.ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی له‌چككردنی خونێدكارانی باخچه‌ی ساوایان كه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی راستڕه‌وی توندڕه‌و له‌ مانگی تشرینی دوومی 2018دا بڕیاری له‌سه‌ردرابوو، له‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵدا كۆتایی پێده‌هێنرێت و باس له‌وه‌كراوه‌ سبه‌ی رێنماییه‌ نوێیه‌كانی باخچه‌ی ساوایان كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمه‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵی داڕێژراوه‌، بۆ رای گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌كان به‌هۆی خوێندكاریان له‌ باخچه‌ی ساوایان نییه‌ كه‌ سه‌رپۆش بكه‌ن و ئه‌م رێكارانه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كردووه‌ و حكوومه‌تی فیدراڵیش داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردوون.

له‌چككردن له‌ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ نه‌مسا له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی راستڕه‌وی ناوه‌ندیی و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكات، سێباستیان كورز و پارتی ئازادیی راستڕه‌وی توندڕه‌وه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كرابوو.دادگای ده‌ستووریی نه‌مسا له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2020دا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌دابوو كه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چك له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نا ده‌ستوورییه‌.