كورته‌                      SpedaXCorona

چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

03/06/2020 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە كۆڕۆنا

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی چوار تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی رایگه‌یاند: چوار تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو چوار تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، سێیان پیاون تەمەن 75 و 58 و 52 ساڵ و ئەوەی دیکە ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە سێ لەو تووشبووانەی کە گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و کەسەکەی تر دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەو چوار تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان، گیانیان سپاردووە.