هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

شاندێکی حەماس بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی ئاگربەست سەردانی قاھیرە دەکات

بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی بزووتنەکەیان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە، سەردانی قاھیرە دەکات.

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "لە سایەی پەیوەندییەکانی ئەم دواییە لەگەڵ برایانی نێوەندگیر لە میسر و قەتەر، ئەمڕۆ شاندێکی حەماس بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان سەردانی قاھیرە دەکات".

ڕاشیگەیاندووە: "جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە چۆن سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان بە ئەرینی مامەڵەی لەگەڵ ئەو پێشنیازە ئاگربەستە کرد کە بەم دواییە ئاراستەی کرا، ئەمڕۆ شاندەکەمان بە ھەمان ئەو ھەڵوێستە ئەرێنییە دەچێتە قاھیرە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: "سوورین لەسەر ئەوەی بگەین بە ڕێککەوتنێک کە ببیتە مایەی وەساتدنی دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی غەززە و کشانەوەی ھێزەکانی داگیرکەر، ھەروەھا گەڕانەوەی ئاوارەکان، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە و دەستپێکردنی بنیاتنانەوە و جێبەجێکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکان".

ھاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە دوێنێ ھەینی، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (CIA)، ویلیام بێرنز بە بەمەبستی بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و لایەنە فەڵەستینییەکان، گەیشتووەتە میسر.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار