هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پیۆلی: ئەم وەرزە بێ بەخت بووین

پیۆلی رایگەیاند بەختیان نەبووە لە دێربیدا و ئینتەریش وەرزێکی نایابی بەڕێکردووە.

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری میلان دوای شکستهێنانیان لە دێربی میلانۆدا رایگەیاند، هاوسەنگترین دێربی بووە کە لە ماوەی جەند ساڵی رابردوودا ئەنجامدرابێت بەڵام یانەکەی بەختی نەبووە.

لە وەڵامی پرسیاری کە کۆت ساتەکانی لەگەڵ میلان بەڕێدەکات، پیۆلی دەڵێت، نازانم چی روودەدات، 14 مانگ پێش ئێستا سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میالن ئازاری دەچەشت و گومان لەسەر داهاتووی هەبوو، بەڵام ببینین دوای ئەوە چی رویدا و چی بەدەستهێناوە.

وتیشی: من لە میلان هەست بە دڵخۆشی دەکەم و بەرپرسانی یانەکەشمان لە کۆتایی وەرزدا بابەتی داهاتوو یەکلادەکەنەوە، ئەوان بوارێکی خۆیان هەیە و بڕیاری کۆتایی لای ئەوانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئینتەر وەرزێکی نایابی بەڕێکردووە و تەنیا لە یەک یاریدا دۆڕاوە، کەسیش نازانێت کە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لە باشترین ئاستیدا دەمێنێتەوە یان نا.

رونیشیکردەوە، یانەکەی چەندین خاڵی لە یارییە ئاسانەکاندا بەفیڕۆ داوە و یەکگرتوو نەبوو، ئینتەریش سەلماندویەتی لەم وەرزەدا بەهێزە چونکە لەگەڵ یانە گەورەکانیشدا بردنەوەی بەدەستهێناوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • مۆرینیۆ بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی

    ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، بلوز دەستیکرد بە گەڕان بەدوای ڕاهێنەرێکی جێگرەوە بۆ وەرزی داهاتوو. ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرجا

  • ڕۆناڵدۆ: ئارسناڵ نازناوی پریمەرلیگ ناباتەوە

    کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی یانەی ناسری سعودی پێی وایە ئارسناڵ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست ناهێنێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ململانێ توندەکەی لەگەڵ مان سیتی. ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگدایە و تەنها بە دوو خاڵ لە دوای مانچس

  • پێكهاته‌ی پێشبینی كراوی مان سیتی و وێستهام یونایتد له‌ دوا گه‌ڕی خولی ئینگلیزی

    بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی كۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەرسیتی و وێستهام یونایتد رووبەرووی یەكترببنەوە. یارییەكە كاتژمێر(6:00)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر بەرێوەدەچێت ، بەبردنەوەی ئەو یارییە مان سیتی راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی پرێمەرل

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار