ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، داهاتووی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە مەترسیدایە، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا بڕیاری ڕۆیشتنی دوای كۆتایی وەرزی ئێستای هەڵوەشاندەوە و ڕاگەیاندنی بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەكەی رایگەیاند.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، دۆخەكە لەناو ئیدارەی بەرشلۆنە گۆڕاوە، دوای دۆڕانی تیپەكە بە جیرۆنا (2-4)، هەروەها دابەزینی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگا.
ئیدارەی یانەكە پێی وایە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە كۆتایی وەرزدا یەكسان دەبێت بە شكست، دوای ئەوە دەبێت بڕیارەكان سەبارەت بە لیستی یاریزانان و تەنانەت چارەنووسی ڕاهێنەرەكەش بدرێت، بەپێی ڕۆژنامەكە.
ئیدارەی بەرشەلۆنە بەپەلە هەموو بڕیارەكانی سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانان، خواستن، یان ڕۆیشتنی یاریزانان دواخست، تا ئەو كاتەی دەزانرێت تیپەكە چ پێگەیەك لە خولە ناوخۆییەكان بەدەست دەهێنێت.
بەرشلۆنە لە وەرزی داهاتوودا بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیا ناكات ئەگەر جیرۆنا تا كۆتایی لالیگا شوێنی خۆی لە پلەی دووەم بپارێزێت.
ڕۆژنامەی "ئاس" بڵاویكردەوە، خوان لاپۆرتای، سەرۆكی بەرشلۆنە و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، درێغی ناكەن لە بڕیاردانی ڕێگریكردن، هەرچەندە بە ئازار بێت، ئەگەر تیپەكە نەتوانێت دەست بەسەر پلەی دووەمدا بگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆیشتنی چاڤی بڕیارێكی سەیر نابێت بۆ لاپۆرتا، چونكە پێشتر ئەو بابەتەی پێشنیازی ئیدارەی یانەكەی كردبوو دوای كلاسیكۆ كە دۆڕان بەئەنجامی (3-2 گۆڵ لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید، پاڵپشتی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانیشی وەرگرت.
ڕۆژنامە ئیسپانییەكە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: ڕەنگە ئیدارەی یانەكە ئەو یاریزانانەش بكەنە قوربانی كە زۆرترین بەهای بازاڕیان لە تیپەكەدا هەیە، وەك ڕۆناڵد ئاراوخۆ و فرێنكی دی یۆنگ، جگە لە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و مووچەی بەرزەكەی.
تەنانەت ڕەنگە پێدری لە لیستی یاریزانە دەست لێنەدراوەكان دوور بخرێتەوە و دوای خراپی وەرزەكەی پێشكەشی فرۆشتن بكرێت.
جگە لەوەش ئیدارەی بەرشەلۆنە دۆسیەی نوێكردنەوەی گرێبەستی سێرجی ڕۆبێرتۆش بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات، ئەمەش بە پشتگوێخستنی داوای چاڤی بۆ هێشتنەوەی ئەو دۆسیەیە.