لە خولی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە وڵڤەر هامپتۆنی بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ.
لە یارییەکەی هەفتەی 33ی خولی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر وڵڤەر یاری کرد.
تایمی یەکەم، ئارسناڵ باشتر یاریکرد، بەڵام هەردوولا لە هەوڵی گۆڵدابوون، گۆڵ تۆمارکردنیش کەوتە خولەکی 45 لە رێگەی ترۆساردەوە کە تۆپ هاوێژەکانی پێشخست.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆ دووبارە بوەوە، وڵڤەر بەدوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە دەگەڕا و ئارسناڵ لە کۆتا ساتەکان لە رێگەی گۆڵێکی مارتن ئۆدیگارد بە تەواوی بێ هیوای کردن.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئارسناڵ کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 74خاڵ بە کاتی چووە پێشەنگ.