هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روسیا (50) هەزار كەسی تێپەڕاند

لە راپۆرتێكی تەلەفزیۆنیدا، كەناڵی (BBC) ئاشكرای دەكات؛ سەربازە كوژراوەكانی روسیا لە ناوچەی "هاڕینی گۆشت"ـی شەڕی ئۆكرانیا (50) هەزار كەسی تێپەڕاندوە و بەراورد بە ئەو ئامارەی وەزارەتی بەرگری رایدەگەیەنێت هەشت هێندە زیاترە.
لە راپۆرتێكدا لەلایەن تیمێكی كەناڵی (BBC)ـی روسیاوە بەدواداچونی بۆ كراوە، دەركەوتوە ژمارەی سەربازە كوژاروەكانی روسیا لەئەو ناوچە تایبەتەی كە شەڕی قورس تیایدا رویداوە و بە "هاڕینی گۆشت" ناسراوە، تا ئێستا (50) هەزار كەسی تێپەڕاندوە، جگە برینداربونی ژمارەیەكی زۆر سەربازی دیكە ناوچەكە.
راپۆرتەكە ئاشكرایكردوە، لە ساڵی دوەمی شەڕە بەردەوامەكەی ئۆكرانیا، مۆسكۆ پشتڕاستیكردوەتەوە كە بە ستراتیژی "هاڕینی گۆشت" شەڕی لەگەڵ ئەو وڵاتە كردوە، هەربۆیە ژمارەی گیان لە دەستدان لەو ناوچە بۆ لە (25%) بەراورد بە ساڵی یەكەم بەرزبوەتەوە، كە ژمارەكەی لە ساڵی دوەمدا گەیشتوەتە بە (27) هەزار و (300) سەرباز.
راپۆرتەكەی كەناڵی (BBC)ـی روسیا، ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، یەكێك لە هۆكارەكانی بەدەستهێنانی ئاماری گیان لەدەستدانی سەربازە روسییەكان لەو ناوچە، گۆڕە نوێكان بون كە لەسەرەتای شەڕی ئۆكرانیاوە تا ئێستا (70) هەزار گۆڕی نوێی لێبو، ئەوەش هەشت جار لەئەو ژمارە زیاترە كەلەلایەن وەزارەتی بەرگری روسیاوە بڵاودەكرێتەوە.
كەناڵەكە راشیگەیاندوە: ئەو زانیاریانەی لە راپۆرتەكە خراونەتەڕو، سەرچاوەی لە بڵاوكراوەكان، بەكارهێنانی ڕاپۆرتی فەرمی و ڕۆژنامە و سۆشیال میدیا كۆكرونەتەوە و دوای دڵنیابونەوە بۆ راپۆرتەكە بەكارهێنراون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار