به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى هێزه‌كانى پۆلیس بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ر ومانگرتووانى زانكۆى كۆلۆمبیا له شارى نیویۆركى ئه‌مریكى، له‌ئێستا دا دۆخى زانكۆكه ئارامى به‌خۆیه‌وه بینیوه ئه‌مه‌ش دواى دوو هه‌فته له‌به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتیوانى له‌فه‌له‌ستین كه‌به‌هۆیه‌وه زیاتر له 20 زانكۆى ئه‌مریكى هاتنه رێزى زانكۆى كۆلۆمبیا.
دوێنێ رۆژى چوارشه‌مه پۆلیسى نیویۆرك رێكاره‌كانى له‌به‌رده‌م حه‌ره‌مى زانكۆى كۆلۆمبیا زیاتر كرد، و به‌ربه‌ستى ئاسنیان دانا بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌خۆپیشاندان و مانگرتنى قوتابیان بكرێت.
لایخۆیه‌وه زانكۆى كۆلۆمبیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: له‌به‌ر هۆكارى ئه‌منى رێگه به‌هاتنى هیچ كه‌سێك نادرێت بۆ چوونه نێو حه‌ره‌مى زانكۆ جگه له فه‌رمانبه‌رانى سه‌ره‌كى وهه‌ڵگرانى ناسنامه‌ى زانكۆ و ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌له‌نێو حه‌ره‌مى زانكۆ دا نیشته‌جێ ده‌بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: بیناى هاملتۆن هۆڵ كه قوتابیان چوبوونه ناویه‌وه ئێستا كه‌وتووه‌ته ژێر چاودێرى پۆلیسى نیویۆرك و به‌شوێنى تاوان ناوده‌برێت.
لایخۆیه‌وه ئیریك ئادامز سه‌رۆكى شاره‌وانى نیویۆرك رایگه‌یاندوه: پۆلیسى شاره‌كه نزیكه‌ى 300 كه‌سیان له‌زانكۆى كۆلۆمبیا ده‌ست به‌سه‌ركردوه كه پشتیوانیان له فه‌له‌ستین كردوه.
له 18ى نیسانه‌وه قوتابیانى زانكۆى كۆلۆمبیا ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان ومانگرتن كرد و داوایان له‌ئیداره‌ى زانكۆكه كرد كه‌په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه بپچڕن كه‌پشتیوانى له‌ئیسرائیل ده‌كه‌ن.