گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێشکۆڤ، بڵاویکردەوە کە کشانەوەی یەکەکانی هێزی ئاشتیی پارێزی ڕووسی کە لە قەرەباغ جێگیرکراون دەستیپێکردووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، پێسکۆڤ وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ڕۆژەڤ دایەوە.
لە وەڵامی پررسیارێکدا سەبارەت بە ڕاست و دروستی ئەو هەواڵانەی باس لە کشانەوەی یەکە سەربازییەکانی ڕووسی دەکەن کە لە ناوچەی قەرەباغی ئازەربایجان جێگیرکراون، پێسکۆڤ ڕایگەیاند: "بەڵێ ڕاستە، بەو شێوەیەیە".
دووەمین جەنگی قەرەباغ کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا سەریهەڵدا و ٤٤ ڕۆژ درێژەی کێشا، لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بە بەیاننامەی سێقۆڵی سەرکردەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا و ڕووسیا کۆتاییهات.
بەپێی بەیاننامەکە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون کە دانیشتوانەکەی ئەرمەنین لە قەرەباغ و ڕێڕەوی هاندەکی-لاچین کە پێیدەڵێن ڕێڕەوی لاچین، یەکەی سەربازی ڕووسی لە ژێر ناوی هێزی ئاشتیی پارێزی ڕووسی کە لە هەزار و ٩٦٠ سەرباز پێکهاتووە لە ناوچەکە جێگیرکران.
هێزی ئاشتیی پارێزی ڕووسی کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ جێگیرکراون، پێشبینی دەکرا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا ئەرکەکەی کۆتاییبێت.