هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هەولێر.. شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیان كرد

ئەمڕۆ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سەردانی بارەگای سەرەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر و لە لایەن سەیدا خەلیل ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.محەمەد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكان و عبدالعزیز هاشم كارگێری دەزگای پەیوەندیەكان پێشوازی لە شاندەكە كرا، كە پێكهاتبوون لە بەرپرسی بەشی سیاسی لە نوسینگەی عێراقی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ژماریەك ڕاوێژكاری هەردوو نوسینگەی هەولێر و بەغدای یۆنامی.

لەم دیدارەكەدا یەكگرتوو لەگەڵ یۆنامی دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی هەرێم وعێڕاقیان تاوتوێ كرد.

یەكگرتوو جەخت لەسەر ئەوە كردوە كە پێویستە هەرچی زووە كێشەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت و خەڵكی كوردستان لەم بارودۆخە ناخۆشە ڕزگاریان ببێت وهەروەها هیوایان خواست هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا بكرێت و بەو پەڕی پاك خاوێنی و هەڵبژاردنەكە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی ودیموكراسی لەهەرێم گەشەی زیاتر بكات.

لای خۆیانەوە شاندەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپاسییەكگرتوویان كرد تایبەت بە دید و بۆچونە سیاسیەكانی و بەشداری كارایی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرجەم حزبەكانیان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەگرنگ زانی بۆ خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە هەرێم.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار