سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق واده‌ى ناردى پاره‌ى پێویست بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئادار له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى ئادارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وهاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ سپێده رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تى عێراق هه‌تا هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات. وگوتیشى: وه‌زیرى دارایى عێراق له‌سه‌ر به بانكیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رژده، جا موچه به ئه‌لیكترۆنى بكرێت یان نا، پێویسته به‌غدا پاره‌كه بنێرێت.
له‌كاتێكدا حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم له‌شه‌ش موچه ته‌نها یه‌ك موچه‌یان دابه‌شكردوه، سێ موچه له‌كۆتایى ساڵى رابردوو دابه‌ش نه‌كراون و له‌م ساڵیش دا ته‌نها یه‌ك موچه‌یان دابه‌شكردوه، خه‌ریكه مانگى سێ كۆتایى دێت تا ئێستا موچه‌ى مانگى دوو دیار نیه كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت، له‌كاتێكدا حكومه‌تى عێراق ماوه‌ی زیاتر له 15 رۆژه پاره‌ى پێویستى بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناردوه به‌ڵام حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ر دا گرتووه وئاماده نیه دابه‌شى بكات.