هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بانكی ناوەندیی: ئەمەریكا رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی دۆلاری كاش بۆ عێراق

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنی ئەمریکی رەزامەندیان نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بۆ ناردنی دۆلاری کاش لە ساڵی تازەدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: شاندی بانكەكەیان كۆتایی بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی یەدەگی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە دوبەی هێناوە

ئاماژەی بەوەشكردوە: كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك رێككەوتنی لێبەرهەم هاتووە تایبەت بە پاڵپشتیی سیاسەتی بانكی ناوەندی لە ئاراستەكردنی بانكە عێراقییەكان بۆ بونیادنانی پەیوەندی لەگەڵ بانكە نێردەرەكان و هەنگاونانی پلەبەندی پرۆسەی پەرەپێدانی رەسیدی پێشینەی ئەژمارەی ئەو بانكانە.

ئەوەشی خستووەتە روو: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا رەزامەندییان دەربڕیووە لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ناردنی پارەی کاش بۆ ساڵی 2024.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار