هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی بازرگانی عێراق: 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێتە ئەوانەی خۆراك هاوردە دەكەن

وەزارەتی بازرگانی عێراق هەڵگرتنی مۆڵەتی هاوردەكردنی سێ كەرەستەی بنەڕەتی ڕاگەیاند و دوپاتیكردەوە، 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێتە بەو بازرگانانەی كە خۆراك لەدەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەكەن.

موسەنا فەریجی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزیری بازرگانی بڕیاریداوە بە كردنەوەی حەوت سەنتەری نوێی بازرگانی لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا، بەمەش ژمارەكە دەگاتە 15 سەنتەری بازرگانی لە سەرجەم پارێزگاكان، تا كۆتایی ساڵی 2024یشدا، كۆی گشتی سەنتەرەكان دەگەیەندرێنە 30 سەنتەری بازرگانی ئاست بەرز كە سەرجەمیان پشت بە سیستەمی ئەلیكترۆنی (باركۆد) دەبەستن بۆ فرۆشتن.
وتەبێژەكەی وەازرەتی بازرگانی گوتیشی، وەزیری بازرگانی رێنمایی دەركردوە كە هەر بابەتێك كە نرخەكەی بەرزبێتەوە، راستەوخۆ هاوردەكردنی دەستپێدەكات بەمەبەستی دروستكردنی هاوسەنگی لە بازاڕەكان.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دوپاتیكردەوە كە وەزارەتەكەیان سنورداركردنی مۆڵەتی هاوردەكردنی بۆ ئەو كەسانە هەڵگرتوە كە دەیانەوێت كەرەستەی خۆراك و كارەبایی یان دەرمانسازی هاوردە بكەن، هەروەها پلاتفۆرمی بانكی ناوەندی بۆ هەموان بەردەستە، ئەوەشی ئاشكراكرد، 100 دۆلار بۆ هاوردەكارانی خۆراك بە 132 هەزار دینار هەژمار دەكرێت.

باسی لەوەشكرد، زیادكردنی نرخی خۆراك و كەلوپەل لەلایەن بازرگانەوە ناڕەوایە و پێویستە دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەو تەماحە دور بخەنەوە كە هەندێكیان دەیانەوێت دوجار قازانج بكەن، جارێك لە جیاوازییەكە لە نرخی دۆلار و جارێكیش لە نرخی فرۆشتنی كەلوپەل و خۆراكەكان لەبازاڕەكان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • قەیوان گروپ وەك باشترین كۆمپانیای بواری خانوبەرە لەسەر ئاستی عێراق هەڵبژێردرا

    بەپێی راپرسیەكی دەزگایەكی عێراقی تایبەت بە دەستنیشانكردنی كەسایەتی و كۆمپانیا سەركەوتوەكانی ساڵ، بۆ ئەمساڵ ئەو دەزگایە قەیوان گروپی لەسەر ئاستی هەموو عێراق بە پلەی یەكەم هەڵبژاردووە وەك باشترین كۆمپانیا لە بواری خانوبەرە. دامەزراوەی مركەز ئەلخەبەری

  • عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می هاورده‌كارانى كاڵاى توركیه‌

    ده‌سته‌ی ئاماری توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می ئه‌و وڵاتانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین هاورده‌یان له‌ توركیاوه‌ كردوه‌، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌ش به‌ ڕێژه‌ی 3.1% به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ده‌ست

  • ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنى غاز بۆ عێراق

    كۆمپانیاى غازى نیشتیمانى ئێرانى بڵاویكرده‌وه‌: ئێران پابه‌نده‌ به‌ هه‌نارده‌كردنى غاز بۆ عێراق به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه‌پێشتر رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركردوه‌. غولام ره‌زا كۆشكى، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى چاودێرى كارگێرى غازى ئێران بۆ ئاژانسى ئێرنا رایگه‌یاندوه‌: ل

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار