هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پێشبینی دەكرێت سبەی بەغدا 250 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت

پێشبینی دەكرێت سبەی ، بەغدا 250 ملیار دینار وەكو وەجبەی یەكەمی 700 ملیارەكە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات.

میدیا عێراقیكان لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویان كردۆتەوە، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە سبەینێ چوارشەممە لەقۆناغی یەكەمی 700 ملیارەكەدا، 250 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

زانیاریەكان باس لەوەدەكەن، بۆ ئەم مانگە حكومەتی عێراق بە نیازە بە دوو گوژمە 700 ملیارەكە بنێرێت وات لە قۆناغی دوەمدا 450 ملیار دیناری دیكە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

حكومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ لیستێكی بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت بڵاو نەكردۆتەوە، چاوەڕێی پارەكەی بەغدا دەكات سەرەڕای ئەوەی كە زیاتر لە 330 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەیە و ئامادە نییە ئەو پارەیە بۆ موچە بەكار بهێنێت، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، ئەگەر رۆژی چوارشەممە بڕی یەكەمی پارەكە بگاتە هەرێم، ئەوا ڕۆژی پێنجشەممە لیستی موچە مانگی هەشت بڵاو دەكەنەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار