هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. داهاتی مانگی ئەیلول 9 ملیار و 422 ملیۆن دۆلار بووە

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ئەیلول (9) ملیار و (422) ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری كۆتایی كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو، دەركەوتووە كە بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل بووە، كۆی داهاتەكەشی (9) ملیار و (422) ملیۆن و (410) هەزار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆی ئەو بڕە هەناردەكراوە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (102) ملیۆن و (220) هەزار و (441) بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “تێكڕای نرخی یەك بەرمیل گەیشتە (91,353) دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕە هەناردەكراوەكان لەلایەن (37) كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە چەند نەتەوەیەكەوە باركراون، لە بەندەرەكانی بەسرە، خۆر زوبەێر، عەواماتی ئەحادی، و كۆگای نوێی كەركوك، بە بارهەڵگری تانكەر، هەروەها لە كێڵگەی قەیارە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار