هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی بازرگانی عێراق هەنگاو دەنێت بۆ دابەزاندنی نرخی هێلكەو گۆشت

ئەمڕۆ، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق پلانی وەزارەتەكەی بۆ ڕێگریكردن لە قۆرخكاری لە سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكاندا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەكرد كە هەنگاو دەنێن بۆ دابەزاندنی نرخی هێلكە و گۆشت لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا.

موسەننا جەبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستەیەك و لیژنەیەكی باڵای بە سەرۆكایەتی وەزیر پێكهێنا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ستراتیژییە ئابوورییەكان و ئابووریی بازاڕی ناوخۆ، بەتایبەتی سیاسەتی قۆرخكاری، چ بۆ پیشەسازی یان بازرگانان"، ئاماژەی بەوەشكرد "یەكێك لەو میكانیزمانەی كە وەزارەت دەیگرێتەبەر لە ڕێگەی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانییەوە، بریتییە لە پەنجەرەی فرۆشتنی بە بازاڕكردنە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاماژەی بەوەشكرد، "كردنەوەی بەندەرەكان و بەشداریكردن لە میكانیزمەكانی وەستاندنی مۆڵەتی هاوردەكردن و هەڵگرتنی هەموو سنوورداركردنەكانی هاوردەكردنی خۆراك و كەرەستەی بیناسازی بۆ ڕێگریكردن لە قۆرخكاری بەو پێیەی هەموو سنوورداركردنەكان هەڵگیراون"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "حكومەتی عێراق لەڕێگەی بانكی ناوەندییەوە چاودێریی كردووە كە ئەو دۆلارەی بە بازرگانان دەفرۆشرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاكانی خۆراك و كەرەستەی بیناسازی هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار بە بازرگانان دەدرێت، بۆیە بازرگانان هیچ پاساوێكیان نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی خۆراك و كەرەستەی بیناسازی، یان دەرمان".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو میكانیزمانەی پەیڕەو دەكرێن بریتین لە كردنەوەی بەندەرەكان و بەدواداچوون بۆ بازاڕ و هەڵگرتنی سنوورداركردنی مۆڵەتەكان، لە هەمان كاتدا دابینكردنی دۆلاری هاوردەكردن و دۆلاری خۆراك و دەرمان و بیناسازی بە بەهای دیاریكراوی خۆیان، ئەمەش زیادبوونی نرخەكان سنووردار دەكات".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار