هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

" لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ڕاکێشانی دۆلار بە كاش لە بانکەکان ڕادەگیرێت "

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ڕاکێشانی دۆلار بە کاش ڕادەگیرێت

مازن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندیی عێراق، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: ئەوانەی دۆلاریان لە بانكەكان هەیە ڕێگەیان پێ دەدرێت تاوەكوو پێش سەری ساڵ پارەی خۆیان بە دۆلار ڕابكێشن، بەڵام لە ساڵی 2024 كەس ناتوانێت دۆلار ڕابكێشێت، بەڵكوو تەنیا بەدراوی ناوخۆ هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار بۆی ئەژمار دەكرێت

ئاماژەی بەوەشكرد: بانکی ناوەندی ڕاکێشانی پارە بە دۆلار لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ڕادەگرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ هاووڵاتییان بۆیان هەیە دۆلار بە کاش لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئامانج لەو كارە ڕاگرتنی بەكارهێنانی نایاسایی دۆلارە، چونكە ساڵانە عێراق 10 ملیار دۆلار لە بانكی فیدراڵیی ئەمریكی ڕادەكێشێت.

مازن ئەحمەد دەشڵێت: تەنیا بریکارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دیبلۆماتکارەکان بۆیان هەیە دۆلار بە کاش ڕابکێشن و عێراقییەکان ناتوانن لە ساڵی داهاتوو ئەو كارە بكەن.

وتیشی: بانکی ناوەندی دۆلاری بە نرخی فەرمی بۆ چالاکییە بازرگانییەکان و گەشتەکان دابین دەكات و جەختیش دەكاتەوە کەمیی دۆلار لە بانکە ناوخۆییەکان پەیوەندیی بە زۆریی خواست و قەرز بە دۆلارەوە هەیە کە لەو بانکانەدا داواکاری پێشکەش دەکرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار