هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وه‌زاره‌تی بازرگانی: پشتگیری سوودانی بۆ وەرزی دروێنەكردنی گەنم ناوازەیە

ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق دووپاتیكردەوە، ئەو پاڵپشتییەی كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەركەوتنی وەرزەكە كراوە، وەرچەرخانێكی گەورەیە لە كار و ئەدای كادیرانی تەكنیكی و كارگێڕی سەر بە وەزارەتی بازرگانی لە سەرجەم پارێزگاكاندا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، لە بەشێكی قسەكانیدا، موحەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە: وەرزی بەبازاڕكردنی بەرهەمی ساڵی 2024 كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا كرایەوە، ئەنجامێكی ئەرێنی گەورەی بەدەستهێنا بە بەبازاڕكردنی بڕێكی زۆر لە بەرهەمی گەنم بۆ فرۆشگاكانی وەزارەت لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور.

حەنون ڕوونیشیكردەوە : وەزیری بازرگانی ئەسیر غەریری ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی لە هەر پارێزگارێك پێكهێنا، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە سەنتەری وەزارەت، كە دەسەڵاتی وەزیرەكەی پێدرا بەمەبەستی تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان و سەرخستنی وەرزی بازاڕكردن"..

لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ستافی وەزارەت و كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە هەوڵی ناوازە دەدەن بۆ ئەوەی وەرزی ئێستا سەركەوتوو بێت و سەرجەم گەنمی بازاڕكراو لە جووتیاران وەربگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە وەزارەتی دارایی وەك قیستی یەكەم بڕی 500 ملیار دیناری بە بازرگانی بەخشیوە بۆ پێدانی پارەی جوتیاران، جەختیشی لەوە كردەوە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، لە ڕێگەی لقەكانییەوە دەستیكردووە بە ڕادەستكردنی پارەی جووتیاران.

حەنون لە كۆتاییدا وتی: بازرگانی دەستیكردووە بە فراوانكردنی سایلۆكانی هەڵگرتنی گەنم لە هەموو پارێزگاكان، بەمەبەستی جێگیركردنی بڕی زیادبوونی گەنم و فراوانكردنی هەڵگرتنی ستراتیژی ئەم مادەیە لە سەرتاسەری عێراقدا، هاوتەریب لەگەڵ گرنگی ستراتیژییەكەی لە گەیشتن بە خۆراكی عێراقی ئاسایش.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار