لە کەناراوەکانی دوورگەکانی ئۆگاساوارا لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (JMA) بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٧:٣٦ خولەک بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٥٤٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
دوورگەکانی ئۆگاساوارا کە لە ناوچەکە دا بە دوورگەکانی بۆنین ناسراون، دەکەونە دووری هەزار کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و، هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای دوورگەی گوام لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن.