حكوومه‌تی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت: به هۆی هێرشه درۆنییه‌كه بۆسه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با وه‌ستاوه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با وسامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر زانیاریان بڵاوكرده‌وه وئاماژه‌یان بهوهكردوه: هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، ئاگاداری هاوبه‌شانی كاره‌بایان كردووه‌ته‌وه كه‌به‌هۆی هێرشه درۆنییه‌كه بۆسه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با وه‌ستاوه.
راشیانگه‌یاندوه: به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه. ستافی هه‌ردوو وه‌زارره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانیان له هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با.
راگه‌یاندنى ئه‌منى حكومه‌تى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه ئێواره‌ی دوێنێ هێرشێكی درۆنی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی پارێزگای سلێمانی و به‌هۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی یه‌مه‌نی كێلگه‌كه كوژران و دووى دیكه‌ش برینداركراون و تا ئێستاش هۆكار وئهنجامدهرى هێرشه‌كه دیار نیه.