سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپی هۆڵ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی نوێ له خێزانه عێراقییه‌كان له كه‌مپه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات گوتیشی: "ئه‌و گروپه نوێیه له 250 خێزانی عێراقی پێكهاتوون، كه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی ئه‌لجه‌دا له موسڵی عێڕاق."
له سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه ئه‌مه دووهه‌م گروپی كه‌سوكاری چه‌كداره عێڕاقیه‌كانی داعشن كه كه‌مپی هۆڵ به‌جێده‌هێڵن.
ئه‌م گرووپه نوێیه له 620 كه‌س پێكهاتوون، به سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و حكومه‌تی عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.
ڕۆژی 9 ی مانگی سێی ئه‌مساڵ دوا گروپی خێزانه عێراقییه‌كان كه له 150 خێزان پێكهاتبوون ڕه‌وانه‌ی عێراق كرانه‌وه.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپی هۆڵ، له مانگی پێنجی ساڵی 2021وه تا كۆتایی مانگی سێی 2024 نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزانی عێراقی له كه‌مپی هۆله‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
به پێی ئاماره‌كان شه‌ش هه‌زار و 400 خێزانی عێراقی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 22 هه‌زار كه‌س هێشتا له كه‌مپه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان منداڵن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان ساڵێك بۆ 17 ساڵیدایه.
كه‌مپی هۆل گه‌وره‌ترین كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، زیاتر له 43 هه‌زار كه‌س له 47 وڵاته‌وه له‌و كه‌مپه‌دان و به‌شێكیشیان كه‌سوكاری چه‌كدارانى داعشن.