سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كرد، تیمێكی شاره‌زا و پسپۆر له چوار وه‌زاره‌ت به ئامانجی پێداچوونه به دۆسیه‌ی وزه، پێكبهێندرێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی كاره‌با و نه‌وت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و دۆسیه‌ی ستراتیژی نیشتمانی بۆ وزه، ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ستراتیژییه‌ی كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بیگرێته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌كانی دۆسیه‌ی وزه له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتی و داواشی له تیمی په‌یوه‌ندیدار كردووه ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ستراتیژییه‌كه دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه (پارێزگای به‌سره) ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌كریت.