هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ڕیال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد مانچستەرسیتی لەزەویدا

ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد خۆی گەیاندە یاری پێشكۆتایی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا پاش ئەوەی لەیاری گەرانەوەی قۆناغی هەشتەم دوای بەرامبەر بوونیان لەكاتی ئاسایی و زیاد كراو بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەجیاوازی لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا لە مانچستەرسیتی بردەوە.

رۆدریگۆ لەخولەكی 12 گۆڵی یەكەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەخولەكی 76 كیڤن دی بروین گۆڵی بەرامبەری بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كردەوەو كاتی ئاسایی و زیاد كراویش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

بەهۆی بەرامبەربوونی هەردوویانە لەیاری چوون بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان یارییەكە چووە لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا و ریال مەدرید بەئەنجامی (4-3) گۆڵ براوە بوو.

لۆكا مۆدریچ لە ریال مەدرید لێدانە سزاكەی لەدەستداو هەریەك لە جۆد بیلیگهام و لۆكاس فاسكێز و ناچۆ فێرناندێز و ئەنتۆنیۆ رۆدیگر گۆڵیان تۆمار كرد، لە مانچستەرسیتیش برناردۆ سیلڤا و ماتیۆ كۆڤاسیچ لێدانەكایان بەفیرۆدا و هەریەك لە جۆلیان ئەلڤارێز و فیل فۆدین و ئیدرسۆن مۆرایس گۆڵیان تۆمار كرد.

ریال مەدرید گەیشتە پێشكۆتایی و مانچستەرسیتی ماڵئاوایی كرد و لە یاری پێش كۆتایش ڕوبەڕووی یانەی بایرن میونشن دەبێتەوە.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار