هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سانتیاگۆ بێرنابیۆ جه‌نگی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن له‌خۆده‌گرێت

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشن دەكات.

دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو لە یاری چووندا لە یاریگای ئەلیانز ئەرێنا بە ئەنجامی (2-2) یەكسانبوون، دەبێت براوەیەك هەبێت، جا دوای 90 خولەك بێت، یان 120 خولەك، یان دوای لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا تا تیپی سەركەوتوو بۆ گەیشتن بەیاریكۆتایی دیاری بكرێت.

بایرن میونشن لە دوایین سێ ڕووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ كردووە، كە ریال بە دیارترین پاڵێوراو دادەنرێت بۆ سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی، بەتایبەتی كە یارییەكە لەسەر خاكی خۆی و لەنێو هاندەرانیدا ئەنجام دەدات.

ژمارەكان لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید دایە كە لە كۆی 19 جار توانیویەتی لە 18 جار بگاتە قۆناغی داهاتوو لەكاتێكدا لە یاری چوون خۆی لە دۆران رزگار كردووە.

تاكە بەدەرچوونی لە وەرزی 2018-2019 بوو لە قۆناغی 16، كاتێك ڕیال لە یاریگای بێرنابیۆ بە ئەنجامی 1-4 دۆڕا دوای ئەوەی لە یاریی گەرانەوە بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر ئەیاكس براوە بوو.

لە لایەكی دیكەوە بایرن میونشن لە پاڵەوانێتییەكە دەرچووە دوای ئەوەی لە یاری چووندا لە یاریگای خۆیدا چوار جار لە كۆی پێنج یاری یەكسان بووە.

ڕیال مەدرید بە خۆشحاڵییەوە دەچێتە ناو یارییەكەوە دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی، 4 گەڕ پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە، دوای بردنەوەی لە قادش بەئەنجامی (3-0) و دۆڕانی بەرشەلۆنە (2-4) بەرامبەر جیرۆنا.

كارلۆ ئەنشلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید داوای لە یاریزانەكانی كرد دۆسیەی بردنەوەی نازناوی خولەكە دابخەن و سەرنجیان لەسەر یارییەكەی بایرن بێت بۆ ئەوەی سەركەون بۆ یاری كۆتایی.

ئەنشلۆتی دوای یارییەكەی قادش وتی: ژووری جلگۆڕین زۆر بێدەنگ و كاتمان دەبێت بۆ ئەوەی باشتر ئاهەنگ بگێڕین، ئامانج لە ئێستادا ئەوەیە كە 100% ئامادەكاری بكەین بۆ یارییەكەی چوارشەممە، 90 خولەكیشمان ماوە بۆ یاری كۆتایی ئەوروپا، ئەمەش هاندەرێكە و دەرفەتێكە بۆ كۆتاییهێنان بە وەرزێكی سەرسوڕهێنەر”.

ڕیال مەدرید بە تەواوی یاریزانەكان دەچێتە نێو یارییەكەوە، جگە لە دەیڤد ئالابا كە بەدەست دڕانی بەستەرێكی قاچیەوە دەناڵێنێت بەشداری لە یارییەكە ناكات، لەهەمان كات دانی كارفاخالیشی بۆ دەگەرێتەوە كە لەیاری رابردوو بەهۆی سزادانەوە بەشداری نەكرد.

لەلایەكی دیكەوە بایرن میونشن هەوڵدەدات سەربكەوێت بۆ یاری كۆتایی و ڕكابەری لەسەر نازناوەكە بكات بۆ ئەوەی بە وەرزێكی سفرەوە دەرنەچێت، دوای ئەوەی نەیتوانی نازناوی بۆندسلیگای ئەڵمانی بپارێزێت كە بایەر لیڤەركوزن بەدەستیهێنا، هەروەها دەرچوونی لە قۆناغی دووەمی جامی ئەڵمانیا.

پێویستە یاریزانانی بایرن میونشن هەموو هەوڵێك بدەن بۆ سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی و پاراستنی چانسی وەستانیان لەسەر سەكۆی بردنەوەی نازناوەكان لەم وەرزەدا، تۆماس توخێل، بەڕێوەبەری تەكنیكی دەیەوێت نازناوەكە بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی یادگارییەكی باش بۆ هاندەران بەجێبهێڵێت، بەتایبەتی كە پێشتر ئەو نازناوە بەجێبهێڵێت ڕایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا دەڕوات.

توخێل لە قۆناغی پێشوودا زۆر هەوڵیداوە ورەی یاریزانەكانی بەرزبكاتەوە ، بەتایبەتی دوای دۆڕاندنەكەی شەممەی ڕابردوو بە یانەی شتوتگارت (1-3) لە بۆندسلیگا، لەكاتێكدا داوای لە یاریزانەكانی كرد ئەم دۆڕاندنە لەبیربكەن و سەرنجیان لەسەر یارییەكەی ڕیال مەدرید بێت.

توخێل لە هەوڵەكانی ڕافایل گێرێرۆ بێبەش دەبێت، كە تووشی پێكان بوو لە پاژنەی پێیدا ،لە هەمان كاتدا ماتیس دی لیخت و جەمال موسیالا بەشداری یارییەكە دەكەن دوای ئەوەی بە تەواوی بەشدارییان لە مەشقەكانی تیپەكە كردووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ڕۆناڵدۆ: ئارسناڵ نازناوی پریمەرلیگ ناباتەوە

    کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی یانەی ناسری سعودی پێی وایە ئارسناڵ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست ناهێنێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ململانێ توندەکەی لەگەڵ مان سیتی. ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگدایە و تەنها بە دوو خاڵ لە دوای مانچس

  • پێكهاته‌ی پێشبینی كراوی مان سیتی و وێستهام یونایتد له‌ دوا گه‌ڕی خولی ئینگلیزی

    بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی كۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەرسیتی و وێستهام یونایتد رووبەرووی یەكترببنەوە. یارییەكە كاتژمێر(6:00)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر بەرێوەدەچێت ، بەبردنەوەی ئەو یارییە مان سیتی راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی پرێمەرل

  • تۆخێل: هاری كین به‌شداری دواین یاری ناكات

    هاری کەین کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی پێکانەوە لە دواین یاری یانەی بایرن میونشن لە خولی ئەڵمانیا بەشداری ناکات، بەپێی ئەوەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەرەکەی ڕایگەیاندووە. توخێل وتی: هاری چارەسەری پزیشکی لەگەڵ پزیشکە تایبەتەکەی دەکات، ئیتر لێرە نییە (ل

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار