پۆلیسی سلێمانی ڕایگهیاند: لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە فانی سپلیتەکانیان دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ئهوهیانخستهڕوو، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی 38 فانی سپلیتی لەهاوڵاتیان دزیبوو.
ئاماژهیان بهوهشكرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ح،ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەکانیدا.