هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی گواستنەوە: شەپۆلی بارانبارین تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

وتەبێژی

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"شەپۆلی بارانبارین تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 30-04-2024، دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 06-05-2024 بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەش دا،" کاریگەریی ئەو شەپۆلەی باران بارین، لەمڕۆ سێشەممەوە بە لاوازیی دەستپێدەکات و ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش، 06-05-2024، بە لاوازیی کۆتایی دێت".

باسی لەوەش كرد،"بارانبارینە بەخوڕ و بەلێزمەکە، لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەیینی داهاتوو، 2و3-5-2024".

دەشڵێت،"بەهۆی بارانەوە، کاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، کەم بووەتەوە".

ڕوونیشیكردەوە،"پێشبینی کراوە لە سنووری هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، ئاستی بارانبارین بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت و مەترسی هەڵسانی لافاو لەو شوێنانە هەیە".

و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"شەپۆلی بارانبارین تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 30-04-2024، دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 06-05-2024 بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەش دا،" کاریگەریی ئەو شەپۆلەی باران بارین، لەمڕۆ سێشەممەوە بە لاوازیی دەستپێدەکات و ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش، 06-05-2024، بە لاوازیی کۆتایی دێت".

باسی لەوەش كرد،"بارانبارینە بەخوڕ و بەلێزمەکە، لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو، 2و3-5-2024".

دەشڵێت،"بەهۆی بارانەوە، کاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، کەم بووەتەوە".

ڕوونیشیكردەوە،"پێشبینی کراوە لە سنووری هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، ئاستی بارانبارین بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت و مەترسی هەڵسانی لافاو لەو شوێنانە هەیە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار