بزوتنەوەی حەماس خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی سەربازی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر شاری ڕەفەح ئامادە كردووە و جەخت لەوەش دەكەنەوە هێرشەكە نابێتە هۆی كۆچی هاووڵاتیان.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید، بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی حەماس كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاندووە كە بەرگریكارانی بزوتنەوەی حەماس لە سەرجەم دەستەكانیان، بەتەواوی خۆیان بۆ بەرەنگاربووەنەوەی هێرشی سوپای ئیسرائیلی داگیر كەر بۆ سەر شاری ڕەفەح ئامادە كردووە و زیانێكی زۆر لە سوپاكە دەدەن.
ئەو بەرپرسە وتیشی تەواوی ئەو ئاماژانەی كە بزوتنەوەكەیان لەڕێگەی نێوەندگیر و مەیدانییەوە وەری دەگرن نیشاندەری پێداگریی ئیسرائیلی دەگیر كەر بۆ جێبەجێكردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر شاری ڕەفەح.
جەختی لەوەش كردەوە بەتەواوی هەماهەنگی لە نێوان بەرە جیاوەزەكان كراوە و جەخت لە ڕێگەنەدان بە شكانی بەرەی بەرەنگاریی كراوەتەوە بە هەر نرخێك بێت.
ڕەتیشی كردەوە وەك ئەوەی ئیسرائیلی داگیر كەر بیری لێدەكاتەوە هێرشەكە ببێتە هۆی كۆچی هاووڵاتیان و تیشكی خستە سەر ئەوەش ناتانیاهوو ناوچەكە بەرەو تەقینەیەكی گەورە دەبات لە كاتی ڕوودانیشیدا كەس ناتوانێت ڕێگە لە لێكەوتەكانی بگرێت.